ڕۆحە خۆڵەمێشییەکان

ڕۆحە خۆڵەمێشییەکان

Brak ocen
2020 · Kurdyjski · Miękka okładka · 40 editions
Dodaj do półki

Oceń tę książkę


Eksportuj Dziennik Książki

Opis

ڕۆژێکی سارد و سەهۆڵبەندان، کچۆڵەیەک بە مردوویی لە قەراغ جۆگەلەیەک دەدۆزرێتەوە. زستانی ساڵی ١٩١٧یە و کەمێک ئەولاتری ئەم ڕووداوە، بەرەکانی شەڕ هەڵکەوتوون. لەگەڵ ئەوەشدا، شەڕەکە دوورە و تەنیا هەست بە پریشکەکانی دەکرێت. ئەوە شتی تر و پرسیاری دیکەن کە لەو ڕۆژانەدا خەڵکیان بە خۆیانەوە سەرقاڵ کردووە؛ کێ لاولاوی کوشتووە؟ داواکاری گۆشەگیر و مۆن، برۆتۆنە قوڵەی هەڵاتوو یان کەسێکی دیکە؟ ⠀

گەلێک ساڵ دواتر، ئەو پۆلیسەی لێکۆڵینەوەی لە ڕووداوەکە کردووە، بە وردەکارییەوە بەسەرهاتەکان دەگێڕێتەوە: تەنیا باسی لاولاو نا، بەڵکو باسی لیزیای مامۆستا، دکتۆرە هەژارەکە و لە هەموویان گرنگتر، هاوسەرەکەیشی دەکات. هەر باسی ئەوانی تر نا، باسی خۆیشی دەکا. ئەویش ڕازێکی هەیە، ڕازێکی قورس و گران. بەم جۆرە، بە قەڵەمێکی بێ ئەزموون، ترس و گومانەکان دەنووسێتەوە.

نووسینی: فیلیپ کلۆودێل | وەرگێڕانی لە فەڕەنسییەوە: سەلاحەدین بایەزیدی

Szczegóły książki

Format Miękka okładka
Strony 276 stron
Język Kurdyjski
Opublikowany Nov 1, 2020
Wydawca Peyk Books - پەیک
ISBN-10 9922927608
ISBN-13 9789922927602
Dodaj do półki

Oceń tę książkę


Eksportuj Dziennik Książki